سەردێر

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەوەی بە پارەیەکی زۆر کەم جلێکی کەشخە و جوان لەبەربکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی گرنگە بۆ ئەوەی بە پارەیەکی زۆر کەم جلێکی کەشخە و جوان لەبەربکەیت:

-قوماشی باش و گونجاو نهێنی کەشخەییە، بۆ ئەوەش مەرج نیە تەنها گران هەڵبژێریت، بەڵکوو ئەوەی گرنگە شارەزاییە لە هەڵبژاردنی قوماشی باشدا

-هاڕمۆنی ڕەنگەکان و گونجاندنیان بەیەکەوە نهێنیەکەی دیکەی کەشخەییە کە پەیوەست نییە بە پارەوە

-هەوڵبدە بۆ سەرەوە شتی سپی لەبەربکەیت کە کەشخە دەرتدەخات

 

-بەگشتی جلە هەرزانەکان قۆپچەی پلاستیکی ئاسایی بەکاردەهێنن، قۆپچەکان بگۆڕە بۆ تەختە یان شوشە و کۆی جلەکەت گرانبەها دەردەخات

-باهەمیشە بۆنی جلەکانت خۆشبێت

 

-دواینجار خاڵە گرنگەکەت بیرنەچیت، کەشخەیی و جوانی لە متمانەبەخۆبوون و ناخەوە دێت و ئەم خاڵە لە هەمووی گرنگترە