سەردێر

١١ هاکی زیرەکانەی جل و بەرگ کە پێویستە هەموو کەس بیزانێت

هەمیشە خەڵکی لە هەوڵی ئەوەدان کێش لەشیان داببەزێنن تاوەکو جوانتر دەربکەون و جلەکانیان زیاتر بگونجێنن لەگەڵ خۆیاندا بەڵام کێش دابەزاندنیش هەموو شت نییە، لە خێزانەوە 11 هاکی ناوازەی جل و بەرگمان بۆ داناون.

زیادکردنی هێڵی ستوونی وات لێدەکات بەژن بەرزتر دەربکەویت هەروەها ئاگاداربە کە قۆپچەکانت بچووک بن و بە باریکی دەربکەون

 

پۆشینی ستیانی گونجاو بۆ ئەوەی لەشت و لارت جوانتر دەربکەوێت و دەبێت قەبارەی گونجاو نێوانی هەبێت لەگەڵ گەدەتدا.

ئەو جۆرە جلانە بکەبەرت کە دەمووچاوت ڕوناک دەکاتەوە و دژی ڕەنگی دەمووچاوت نەبێت.

جۆرە جلی فش و بڵاو لەبەر مەکە بە تایبەت بۆ بەشی سەرەوەی جلەکانت بۆ بەشی خوارەوە لە هەندێک بۆنەدا پێشنیاز کراوە بەڵام بۆ بەشی سەرەوەی لەشت بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوەتەوە.

شوێنی قۆپچەکان با گونجاوبن، لە بەشی خوارەوە و سەر سکت بن جوانترە چوونکە کەسانی دیکە دیقەتیان ناچێتە سەری.

بەزۆر جلی بەشی سەرەوەی لاشەت مەکە بەر و سەرنج بدە ئەوەی کە کەمێک درێژ بێت و بێتە خوارەوەی ورگت.

جانتا و جزدانی ڕێک و گەورە بگرە بە دەستەوە، بۆ ئەوانەی کە کێشەیان هەیە لەگەڵ گەورەکاندا قەبارەیەکی مامناوەند هەڵبژێرن.

ڕەنگێکی مات هەڵبژێرە بۆ جلەکانت قوماشی بریقەدار دووجار زیاتر سەرند ڕادەکێشێت.

جلێکی شێواو و شپرزە لەبەر مەکە لە بری ئەوە هەوڵ بدەت لەبری ئەوە جلێک هەڵبژێرە کە سنگت دەربخات.

ڕێگەی داهێنەرانە بەکاربێهنە بۆ لەبەرکردنی بەشی سەرەوە.

ئەمەش ڕێگایەکی گونجاو بۆ شاردنەوەی شێوازی ناگونجاوی ئەندامی زاوزێی ئافرەتان