سەردێر

چیرۆکە ترسناکەکانی (دارستانی خۆکوشتن) لە ژاپۆن

وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەوە ناسراوە ڕێژەی خۆکوشتن تێیدا زۆرە، هەر لەو وڵاتەدا دارستانێکی بەناوبانگ هەیە بەناوی دارستانی (ئوکیگاهارا) کە لە نێو خەڵکدا ناونراوە (دارستانی خۆکوشتن) ئەمەش بەهۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر بۆ خۆکوشتن دەچنە دارستانەکە.

 

ئەمەی خوارەوە بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو دارستانەیە:

 

-کاتێک دەچیتە دارستانەکە دیمەنێکی ترسناک و خەمۆکی هەیە و ئەو پەت و حەبلانە دەبینیت کە بۆ خۆخنکداندن بە دارەکانەوە ماونەتەوە

 

-جگە لەوەی ناوە ناوە لە دارستانەکەدا چاوت دەکەوێت بە پاشماوەی ئەو کەلوپەلانەی خەڵک کە هێناویانەتە دارستانەکە و دواتر  لەگەڵ خۆکوشتنی خۆیاندا بەجێیان هێشتووە.

 

 

-لە زۆرێک لە ناوچەکانی دارستانەکەدا حکومەت  و ڕێکخراوەکانی تایبەت بەو بوارە هێما و ڕێنماییان هەڵواسیوە بۆ پەشیمانکردنەوەی ئەو کەسانەی بەمەبەستی خۆکوشتن دەچنە ئەوێ

-ساڵانە جەستەی زیاتر لە ١٠٠ کەس دەدۆزرێتەوە کە خۆیان کوشتووە، بەڵام لەم چەندساڵەی داهاتوو حکومەتی ژاپۆن بڵاوکردنەوەی ئاماری خۆکوشتنی لە دارستانەکەدا ڕاگرت، بۆ ئەوەی زیاتر ناوبانگی دارستانەکە بەو جۆرە بڵاو نەبێتەوە

 

-ساڵانە بە سەدان هەوڵی خۆکوشتنیشی تێدا تۆمار دەکرێت کە کەسەکان سەرکەوتوو نابن لە کوشتنی خۆیان یاخود پەشیمان دەکرێنەوە

 

-خەڵکی ژاپۆن باوەڕیان وایە کە ڕوحی بەد دارستانەکەی داگیر کردووە و بە شوێنێکی ترسناک ناودەبرێت