سەردێر

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ (نەخۆشی فەقیریت) هەیە!

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات تۆ (نەخۆشی فەقیریت) هەیە و پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت:

 

-لە نێو مۆتەکەی قسەکانی دایک و باوکتدا ماویتەتەوە

کاتێک بە منداڵی زۆریان پێ وتویت “پارە نییە” “خۆ پارە لە بەرد نایەتە دەرەوە” لە کوێی بێنم”، ئەم قسانە کاریگەری لاشعوری لە سەر مێشکت هەیە و تۆش بە هەمان ڕیتم بیردەکەیتەوە، پێت وایە کە پارە زۆر ئەستەم بەدەستدێت و پێویستناکات هەوڵی زیاتری بۆ بدەیت!

 

-لە قسەی دەوروبەرەکەت دەترسیت

هەر بۆ ئەوەی خەڵک نەڵێن پارەی نییە، دەچێتە ڕیستۆرانتی گرانبەها ناندەخۆیت، جلی زۆر گران دەکڕیت کە بە سێ مانگ پارەکەیت کۆکردۆتەوە، هەموو ئەمانە نەخۆشیەکە کە پێویستە چارەسەری بکەیت.

 

-ڕیزبەندی گرنگیەکانت هەڵەیە

ئەو کەسانەی نازنن چۆن ڕیزبەندی گرنگیەکان لە ژیانیاندا دابنێن زۆرجار توشی کێشە دەبن، بۆنمونە دیاری گرانبەها دەکڕن بۆ کەسێک تا گلەیان لێنەکات، لەکاتێکدا پارەی ئەوەیان نییە و دواتر بۆ ماوەی درێژ کێشەیان بۆ درووستدەکات.

 

-قەلەقی و خەفەت بە بازاڕکردن لادەبەیت

کاتێک کەسێک هەست بە هەژاری دەکات، بڕیاری هەڵەش دەدات و زۆرجار قەلەقی و خەفەتی خۆی بە بازاڕکردنی هەڵە چارەسەر دەکات و خۆی دەخاتە ژێر قستی زۆرەوە کە دواتر دۆخی ژیانی هێندەی دیکە ئاڵۆز دەکات.

 

-ناتوانیت داهاتت زیاد بکەیت

کاتێک ئامانجێکت نەبێت بۆ ئەوەی پێی بگەیت و نەزانیت دەتەوێت پارەکانت چۆن خەرج بکەیت، ئەوا هەوڵی ئەوەش نادەیت وردە وردە بەرەو پێش بچیت و لە یەک شوێندا نەمێنیتەوە، هەر بۆیە پێداویستیت زیاد دەکات و داهاتت هەر وەک خۆی دەبێت، کە ئەوەش کێشەی دیکەت بۆ درووستدەکات.