سەردێر

کۆمەڵێک شتی جیاواز کە بێزیان دەردەکەون، بەڵام زۆر مەترسیدارن

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک گیاندار و ڕووەک و کەرەستەی مەترسیدارن کە بێ مەترسی دەردەکەون، بەڵام دەتوانن زیانی گەورە لە مرۆڤ بدەن:

 

-ئاژەڵی لوريس

-بە چاوە گەورەکانی بێ زیان دەردەکەوێت، بەڵام گازەکەی ژەوهراوەیە بە جۆرێک کە دەبێتە هۆی مردن.

 

-داری گوێزی هیندی

-ئەم دارە ٣٠ مەتر بەرزە و زۆر هێمن و جوان دەردەکەوێت، بەڵام گەر لە ژێریدا دابنیشیت هیچ دوورنییە لە ناکاو گوێزێکی هیندی بەر سەرت بکەوێت بە کێشی ١ کیلۆ و نیو بۆ ٢ کیلۆ کە کوشندەیە.

 

-قاز

-بە باڵندەیەکی جوان دەردەکەوێت، بەڵام زۆرجار دڕندەن و هێرش دەبەن کە دەتوانن ئازاری زۆرت پێبگەیەنن، بەتایبەت لەو کاتەدا کە هێلکەیان دەتروکێت و پارێزگاری لێدەکەن.

 

-سمۆرە

-سمۆرە گیاندارێکی زۆر هێمن و لەسەر خۆ دەردەکەوێت، بەڵام گەر بێزاریان بکەیت  و گازت لێبگرن، ڕەنگە چوند بەکتریای مەترسیداری لە جۆری  salmonellaو  encephalitis و   rabies ت بۆ بگوازنەوە.

 

-هەشت پێی شین (ئەختەبوت)

-ئەم جۆرە ئەختەبوتە مەترسیدارن، کاتێک پێوەت دەدەن هەست بە ئازار ناکەیت تا لەناکاو لەهۆش خۆت دەچیت و زۆر بە ئەستەم هەناسەت بۆ دەدرێت.

 

-ئامێرێکی ئەلەکترۆنی

-ئەم ئامێرانە ساڵانە تەنها لە ئەمریکا ١٧٠٠ کەس بە سەختی بریندار دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە کەرەستەکەی دەیکڕیت نایەتە خوارەوە و پاڵی پێوە دەنێیت بۆی بێتە خوار، کە زۆرجار بەسەرتدا دەکەوێت، بۆیە پێویستە لەمەودوا وریاتر بیت.