سەردێر

چەند نهێنیەکی پەروەردەی منداڵ لە چین، کە وادەکات زیرەک و تەندرووست بن

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکی پەروەردەی منداڵە لە چین، کە وادەکات زیرەک و تەندرووست بن:

 

-لە چین ئامێری تایبەت هەیە کە بۆ منداڵەکان بەکار دەهێندرێت تا لە کاتی خوێندنەوەدا چاویان زۆر لە کتێبەکە نزیک نەکەنەوە و فێر بن لە دورەوە بخوێننەوە.

-هەر لە منداڵیەوە ڕادەهێندرێن کە ئاگاداری چاوەکانیان بن و ڕاهێنانی چاویان پێدەکەن

-فێردەکرێن کە زۆر ئاگاداری تەندرووستی خۆیان بن و زۆرجار ماسک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەوای پیس هەڵنەمژن

-خواردنی تەندرووست دەخۆن کە ئەوەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ تەندرووستی جەستەیان

-کەمتر دادەنیشن و کاتی یاریەکان دەچنە دەرەوە

-زۆرجار بەپێ دەچن بۆ خوێندنگە تا جەستەیان توندوتۆڵتر بێت

-ئازادی تەواویان نییە بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و زۆرجار لە ژێر چاودێریدا دەبن

-هەر لە منداڵیەوە فێری ئەوە دەکرێن کە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن