سەردێر

چەند تاکتیکێکی خواردن کە واتلێدەکات شێفیش بە شاگرد ڕانەگریت

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەی خواردنەکە واتلێدەکات شێفیش بە شاگرد ڕانەگریت:

 

– بۆئەوەی لەکاتی قاشکردن چاوت ئاونەکات، پێشتر پیاز بکەرە بەفرگرەوە (فرێزەر)

– لەکاتی سورکردنەوەی هەمبەرگر پارچەیەک سەهۆڵ لەسەری دابنێ، تەڕ و خۆشی دەکات

 

– لە کاتی ماسی برژاندن قاشی لیمۆ بە خڕی بکەرە ژێری، هەم تامی خۆش دەکات هەم نایەڵێت بە شیشەکەوە بنوسێت

 

– باشترین ڕێگا بۆ پاککردنی زەنجەفیل لەڕێگەی دەمی کەوچکەوەیە

– ڤانێللا دەکرێتە شیرینیی و کێکەوە، بەڵام دەتوانیت بیکەیت بەمیوەوە و دایبنێت، تامی زۆر خۆش دەکات.

 

– دەتوانیت لەجیاتی شیر یان ئاو پارچەیەک کەرە بکەیتە قاوەوە، تام و بۆنەکەشی خۆش دەکات.

 

– لەکاتی هێلکە سورکردنەوە کەمێک ئاوی بەسەردا بپرژێنە، دیمەنی هێلکەکە زۆر نەرم و جوان دەکات.

 

– کاتێک گۆشت دادەنێیت، بۆماوەیەک توێکڵی مۆزی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، گۆشتەکەی زۆر نەرم و ناسک دەکات.