سەردێر

زانیاریە سەیرەکان لەسەر کۆریای باکور تەواو نابن، دڵنیاین ئەمانەت نەبیستووە!

بەهۆی داخراوی کۆریای باکور بە دونیای دەرەوە، بەردەوام زانیاری نوێ لەسەر ئەو وڵاتە بڵاو دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری دیکەیە لەسەر کۆریای باکور:

 

-لە سەرجەم نەخشەکانی کۆریای باکوردا نەخشەی کۆریا وەک یەک وڵات وێنا کراوە، لە کاتێکدا لە تەواوی جیهان بۆ کۆریایی باکور و باشور دابەشبوون

-کۆریای باکور یەکێکە لە ئەو ٢٠ وڵاتەی لە بازرگانی ماسیی بەناوبانگە و ڕێژەیەکی زۆر ماسی دەنێرنە دەرەوە، ٦٠٪ هەناردەی کۆریای باکور سامانی ماسییە.

-ساڵانە لە کۆریای باکور فێستیڤاڵی  Arirang  هەیە کە ١٠٠ هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن کە دەکاتە ٠.٤٪ ی کۆی دانیشتوانی وڵاتەکە.

-کۆریای باکور تاکە وڵاتە کە سەرکردەکەی مردووە، چونکە “كیم ئیل سونگ” وەک سەرۆکی هەتاهەتایی ئەو وڵاتە دانراوە، ئێستاش “کیم ئونگ جۆن” نازناوی سەرکردەی باڵای وڵاتی هەیە نەک سەرکردەی وڵات.

 

-لە ساڵی ١٩٥٠ لەسەر سنوری نێوان کۆریای باکور و باشور، گوندێک هەبوو بەناوی گوندی ئاشتی، کە کۆریایی باکور بۆ شەڕی پڕوپاگەندە دروستی کردووە، ئەو لاگوندە بەردەوام کارەبای هەیە و شێوەیەکی جوانی هەیە، پاش ئەوەی تەکنەلۆژیا لە کۆریایی باشور پێش کەوت بۆیان دەرکەوت کە خانوەکانی ئەو گوندە چۆڵە و تەنها پایەیە و کەسی تێدا ناژی و تەنها سەرباز هاتوچۆی پێدا دەکات.

-خزمەتی سەربازی لە کۆریای باکور زۆرەملێیە و هەر کەسێک بووە ١٨ ساڵ پێویستە ١٠ ساڵ خزمەتی سەربازی بکات، ئەو ماوەیە بۆ ژنان کەمترە و تا تەمەنی ٢٣ ساڵە

-ئێستاش کۆریای باکور بە شێوازی کۆن پروپاگەندە دەکات و پۆستەرەکان بە هەموو کوچەو کۆڵانێکدا بڵاوکراونەتەوە: