سەردێر

چۆن تەنها بە ئاماژەی جەستە دەزانیت کە دوو کەس بە ڕاستی یەکدیان خۆش دەوێت یاخود هەر نواندن دەکەن

د. لیلیان گلاس شارەزایەکی بواری زمانی جەستەیە و فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەناوی  Body Language Decode بڵاوکردۆتەوە، ئەو کۆمەڵێک ئاماژەی جەستەی دیاری کردووە کە دەری دەخات ئایا دوو کەس بەڕاستی یەکدیان خۆش دەوێت یان هەر نواندن دەکەن:

 

-دەستگرتن

-دەستخستنە ناو دەستی یەکدی و گۆڕینی ئاڕاستەی جەستە کە بەجۆرێک بەرامبەر بەیەکدی بێت، نیشانەیەکی سەرەتاییە بۆ لێکنزیکبونەوەی دوو کەس لە یەکدی و بونی پەیوەندی بەهێز وەک لە وێنەکەدا دەبیندرێت.

 

-“ئەو هی منە”

-نزیکبونەوە لێی و نیشاندانی ئەو ئاماژەیە بە چاو کە بڵێیت “ئەو هی منە” کە ئەمە زیاتر لە خانماندا ڕوو دەدات، هێمایە بۆ خۆشەویستی زۆری بۆ هاوسەرەکەی.

 

-خاوەندارێتی

-کاتێک پیاو هاوسەرەکەی بە بەهێزی دەگرێت هێمایە بۆ ئەوەی کە بڵێت ئەو هی منە و خاوەندارێتی لێدەکات، بەڵام وەک لە وێنەکە دەبینن کچەکە جەستەی کەمێک بەولادا کەوتووە و دەستەکانی بەیەکەوە گرتووە کە هێمایە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی پێخۆش نییە.

 

-کێ دەسەڵاتی لایە؟

-لەم وێنەیەدا پیاوەکە دەستی لە گیرفانیدایە کە هێمایە بۆ قەلەقی و نەبونی متامانەی تەواو، لە کاتێکدا کچەکە بە قاچەکانی ناوچەیەکی زیاتری داگیرکردووە و زۆر متمانەی بە خۆیەتی و ئەو زاڵە کە پەیوەندیەکەدا.

 

-بەیەکەوەبەستراو

-کچەکە دەستی خستۆتە سەر شانی کوڕەکە و کوڕەکەش دەستی لە کەمەریدایە، هێمایە بۆ ئەوەی زۆر بەیەکەوە وابەستەن و  پشتی یەکدەگرن.

 

 

-لێکدانەوە بۆ وێنەی کەسەبەناوبانگەکان:

-دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٠٥ میلینای  هێناوە، پسپۆڕانی زمانی جەستە ئاماژە بەوە دەدەن کە خۆشەویستی و ڕۆمانسیەتەکەیان زۆرێکی دروستکراوە، دۆناڵد ترەم خۆی وەک خاوەنداری میلینا دەبینێت و میلیناش قەلەق و ئەوەی پێخۆش نییە.

-هاوکات لە وێنەی دووەمدا جۆنی دیب زۆر دوور لە ئەمبەر هیردی هاوسەری وەستاوە و هێمایە بۆ دوری لە نێوانیان، دەستخستنە قۆڵەکەش زۆر سارد و دروستکراوە، بۆیە سەیر نەبوو کە پاش چەند ساڵێک جیابونەوە.