سەردێر

شیری کەر سوودی هەیە، بەڵام زیانەکانی یەک دونیایە!

شیری کەر لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان وەک چارەسەرێکی سرووشتی بەکاردێت و لە ماوەی ڕابردووش لە کوردستان بە شێوازی کرێم و سابوون بانگەشەی بۆ دەکرا، بەڵام ئایا دەزانیت ئەو شیرە زیانی زۆرترە لە قازانج

 

سودەکانی شیرەکە چییە:

-ئەم شیرە وەک دژە بەکتریا و ڤایرۆس لە هەندێک شوێن بۆ چارەسەر بەکاردێت

-بەهۆی نزیکی پێکهاتەکەی لە شیری مرۆڤ، لە هەندێک وڵات دەدرێت بە منداڵی بێنەوا

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە کە لە شیری ئاژەڵەکانی دیکەدا نییە

-دژە حەساسیەتە و بەرگری جەستە بەهێز دەکات

 

بەڵام ئەم شیرە بۆچی مەترسیدارە؟

-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕاستە شیرەکە بەکتریا وڤایرۆس دەکوژێت، بەڵام بەئاسانی بەکتریا و ڤایرۆسی دیکە لە جەستەی ئاژەڵەکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە و پێشی نازاندرێت.

-جگە لەوەی شیرەکە بۆ زۆرکەس ناشێت و دەکرێت حەساسیەتی پێ درووستبکات کە لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی مردن، ئەمەی خوارەوە وێنەی خانمێکە کە پاش خواردنی شیری کەر توشی حەساسیەت بووە.

شیری کەر بەهۆی ئەوەی ڕێژەکەی کەمە، نرخی زۆر گرانە