سەردێر

چەند ئامۆژگاریەک بۆ هەڵبژاردنی باشترین کورسی لە نێو فڕۆکەدا، لە گەنجێکەوە کە لە کاپتنی فڕۆکە زیاتر لە فڕۆکەکاندایە

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە بۆ هەڵبژاردنی باشترین کورسی لە نێو فڕۆکەدا، لە گەنجێکەوە بەناوی (لیۆ) کە  بەهۆی کارەکەیەوە لە کاپتنی فڕۆکە زیاتر لە فڕۆکەکاندایە و ساڵانە گەشتێکی زۆر دەکات:

 

بۆ گەشتی کورت

-لە گەشتی کورتدا دەتوانیت لای کورسی پەنجەرەوە دابنیشێت، بەڵام هەوڵبدە ئەو بەشە نەبێت کە لای باڵەکانەوەیە، چونکە هیچ نابینیت.

 

گەشتی درێژ

-گەر گەشتەکەت لە ٥ کاتژمێر زیاتر بێت، ئەوا باشترە لە کورسی لای ڕاڕەوەکەوە دابنیشیت، چونکە بەو جۆرە هەرکات بتەوێت دەتوانیت هەڵبستیت و هاتوچۆ بکەیت و بچیتە تەوالێت.

 

لە فڕۆکەی گەورەدا

-لە فڕۆکەی گەورەدا باشترە لە کورسی بەشی ناوەڕاستی لای ڕاڕەوەکەوە دابنیشیت، بەو جۆرە هەم ئازادی جوڵەت دەبێت، هەم تەنها یەک کەس تۆ بێزاردەکات بۆ هەستان.

 

-گەشتکردن لەگەڵ هاوڕێکەت

-گەر بۆتانکرا هەردوکتان لە کورسی ڕاڕەوەکان دابنیشین، چونکە بەو جۆرە هەم دەتوانن پێکەوە قسە بکەن، هەم ئازادی جوڵەتان هەیە.

 

-گەشتکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت

-هەوڵبدەن پێشوەختە کورسی لای پەنجەرە و کورسی لای ڕاڕەو حیجز بکەن، چونکە ئەگەر زۆرە لەو کاتەدا کورسی ناوەڕاست بە چۆڵی بمێنێتەوە، گەر کەسێکیش لەوێ داندرا، ئەوا بە ئاسانی دەتوانن جێگەیان لەگەڵ بگۆڕنەوە.

 

 

-باشترین ناوچە

 

-بەگشتی کورسیەکانی پشتەوە  باشترینە  بۆ دانیشتن، چونکە لە چێشتخانەکەوە نزیکن و شتیان زووتر پێدەگات، جگە لەوەی لە درگای پشتەوە خێراتر دەتوانن داببەزن یان سەربکەون.