سەردێر

٧ ڕێگەچارەی خێرا بۆ چارەسەرکردنی تلۆقی پێیەکان

زۆربەمان لەگەڵ کڕینی پێڵاوێکی نوێدا بە تلۆق بونی پێیەکانماندا تێپەڕیوین، کە ناچاربوین بگەڕێینەوە سەر لەپێکردنی پێڵاوە کۆنەکانمان، چونکە سارێژ بونەوەی کاتێکی زۆری دەوێت، لێرەدا چەند ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی دەخەینە ڕوو:

– پێش لەپێکردنی پێڵاوە نوێیەکانت بۆ ماوەیەکی زۆر، سەرەتا لە ماڵەوە بۆ چەند کاتژمێرێک لەپێی بکەو ئەو شوێنانەی دیاری بکە کە لە پێیەکانت دەخشێن، و بە پلاستەر دایان بپۆشە بۆ ڕێگە گرتنی پێشوەخت.
– لە کڕینی پێڵاوەکانتدا ئەو جۆرە قوماشانە هەڵبژێرە کە دەکشێن و بەپێی پێیەکان گەورەو بچوک دەبێت، وەک قوماشی چەرم.
– بەکارهێنانی دژە ئارەق کەرەوی بنباڵ بۆ پێیەکانت و پێڵاوەکەت، چونکە زۆرکات ئارەق هۆکاری سەرەکییە بۆ تلۆق دروستبون.
– بەکار هێنانی مەعجونی ددان بۆ وشک کردنەوەوی تلۆقەکە دوای ڕودانی، لە ڕۆژێکدا ٢ جار بەکاری بهێنە بۆ ماوەی سەعاتێک.
– بەکارهێنانی پارچەیەک ئالۆڤێرا راستەوخۆ بۆ سەر تلۆقەکە،بۆ شێدار کردنەوەو دژە هەوکردنی.
– بەکارهێنانی زەیتی ڤیتامین E یاخود ڕژاندنی کەپسولی ڤیتامینەکە بۆ سەر تلۆقەکە.
– نوقمکردنی پێیەکان لە چای سەوزدا، چونکە چای سەوز ماددەی دژە ئۆکساندنی زۆرە، وادەکات تلۆقەکە زوتر سارێژ ببێت.