سەردێر

تا ئێستا پڕتەقاڵ و دارچینیت بۆ نێو ماڵەکەت تێکەڵ نەکردووە؟ بۆ لەمەودوا بیرت نەچێت

هه‌ندێك گیراوه‌ی سروشتی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت بۆ خۆشكردنی بۆنی ماڵه‌كه‌ت به‌كاریان بهێنیت، به‌و پێیه‌ی بۆنیان سروشتیه‌و تێچوشیان زۆر كه‌مه‌.

یه‌كێك له‌ باشتری ئه‌و گیراوانه‌، له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی پرته‌قاڵ و دارچینیه‌وه‌یه‌، كه‌ بۆنێكی خۆش ده‌دات به‌ ماڵه‌كه‌ت و ده‌توانیت هه‌ركات بته‌وێت به‌ ئاسانی ده‌ستی بخه‌یت.

چه‌ند پارچه‌ پرته‌قالێك و چه‌ند لقه‌ دارچینیه‌ك بكه‌ره‌ ناو شوشه‌یه‌كه‌وه‌و 5 پارچه‌ مێخه‌كیشی تێبكه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌ ڕازیانه‌یه‌ك گه‌ر ده‌ستتكه‌وت و دواتر كه‌مێك ئاو بكه‌ره‌ شوشه‌كه‌وه‌، پاشان بۆخۆت هه‌ست به‌ بۆنه‌ خۆش و سروشتیه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

گەر حەزتکرد بۆ کاریگەری زیاتر دەتوانیت کەمێک بیشوکوڵێنیت.