سەردێر

هیچت لەسەر کەعبەی زەردەشتیەکان بیستووە؟ چۆن و بۆچی درووستکراوە؟

لە پارێزگای فارس لە ئێران پەرستگایەکی بەناوبانگی زەردەشتیەکان هەیە کە لە ناوەندەکەیدا ژورێک درووستکراوە و ناوی کەعبەی زەردەشتیەکانی لێنراوە.

ئەم پەرستگایە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی درووستکراوە  لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین و پەرستگایەکی زەردەشتیەکان بووە، بەڵام لە پاش سەدەی چوارەم و باڵادەستی مسوڵمانەکان، ناوەکەی وەک (کەعبەی زەردەشتیەکان) لەنێو خەڵکدا ڕۆشتووە.

 

لە نزیک پەرستگاکە نەقشی ڕۆستەم هەیە کە شوێنەوارێکی مێژووی بەناوبانگە و و ئارامگای چوار پاشای هەخامنشیانەکان لەوێیە.

 

جگە لەوەی لە سەر نەقشەکە چەندین ئاسەواری مێژووی گرنگی دیکە بوونی هەیە کە مێژووی ئیمپراتۆریەتەکە دەگێڕێتەوە.

 

کەعبەی زەردەشتیەکان