سەردێر

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ کاری ناو چێشتخانە کە زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ کاری ناو چێشتخانە کە زۆر بەسوودە و دەتوانن کاری لەسەر بکەن:

 

-بۆ ئەوەی هێلکە بە تازەی و فرێشی بمێنیتەوە، ئەوا کەمێک زەیتی سرووشتی لێبدە.

-کاتێک پێویستت بە کەمێک ئاوی لیمۆ هەیە، ئەوا بە چلکەیەک کونی بکە و بەکاری بهێنە، دواتر ئەوەی دیکەی لە ساردکەرەوەدا هەڵبگرە و بۆکاتی دیکە بەکاری بهێنە.

-لە کاتی بەکارهێنانی تەختەی شتجنین، لەو کونەوە کە لە تەختەکەدا هەیە خواردنەکان بکە قاپەکەوە نەک لەملا و لاوە، بۆ ئەوەی لێی نەڕژێت.

-بۆ درووستکردنی هێلکەی جوان، هێلکەکە بکەرە ئەڵقەی پیازەوە، بە خڕی و جوانی دەردەچێت

 

-بۆ گەرمکردنەوەی خواردن لە مایکرۆیڤ، خواردنەکە لە قەراغەکاندا دەبنێ و ناوەڕاستەکەی چۆڵ بکە.

-بۆ هەڵگرتنی سەوزە بە فرێشی، بیکەرە زەرفێکەوە و هەوای تێدا بهێڵەرەوە و دواتر بیکەرە ساردکەرەوەکەوە.