سەردێر

چەند وەرزشێکی جیاواز و نوێ، کە چەوری ورگ و کەلەکت زۆر بە باشی دەسوتێنێت

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی جیاواز و نوێیە، کە چەوری ورگ و کەلەکت زۆر بە باشی دەسوتێنێت:

 

-بکەوە سەر پشت و قاچت کەمێک کۆ بکەرەوە، جارێک دەستی چەپ و جارێک دەستی ڕاست بدە لە قاچت، هەر لایەک ٣٠ جار.

-هەر لەسەر پشت قاچ و دەستت بکەرەوە و دواتر هەمووی کۆبکەرەوە، ٢٠ جار

-بکەوە سەر لاو و دواتر قاچت ڕێک بکە و بەرزی بکەرەوە و دایبنێرەوە، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

-بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆ و هەرجارێک قاچێکت بەرز بکەرەوە بۆ دواوە، ٢٠ جار بۆ هەر لایەک.

-وەرزشی پلانک ئەنجام بدە، لەسەر نوکی پێ و قۆڵت بمێنەرەوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە و با پشتت ڕێک بێت

 

-گەر ڕۆژانە ئەم وەرزشانە بکەیت، لەماوەی ٤٠ بۆ ٥٠ ڕۆژدا کێشت دادەبەزێت.