سەردێر

تا ئێستا پرسیوەتە ئەو پیتانەی گێڕی ئۆتۆمبیلەکەت لەچیەوە هاتووە؟

زۆرێکمان ڕۆژانە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕین و دەزانین کە گەر گێڕەکە لەسەر P دابنێین ئەوا بۆ وەستانە و لەسەر D  بۆ ڕۆشتنە، بەڵام ئایا دەزانیت بۆچی ئەو پیتانە دیاری کراوە؟ لێرەدا بیانزانە:

 

-P: ئەم پیتە لە وشەی   Park  وەرگیراوە کە بە واتای وەستان دێت.

-R: ئەم پیتە لە وشەی   Reverse وەرگیراوە کە بە واتای پێچەوانە دێت بۆ کاتی گەڕانەوە بۆ دواوە و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە بە پێچەوانەوە.

-N: ئەم پیتە لە وشەی   Neutral  وەرگیراوە کە بە واتای بێلایەن یا خوود هاوسەنگ دێت.

-D: ئەم پیتە لە وشەی   Drive  وەرگیراوە کە بە واتای لێخوڕین دێت.