سەردێر

١٠ ستایل کە مۆدیان نەماوە و باشترە لەمەودوا تۆش خۆتی لێ بەدوور بگریت

ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک ستایلی جیاوازە کە لە پێشوتردا خانمان بۆ جوانی دەیانکرد، بەڵام ئێستا مۆدی نەماوە و گرنگە خۆتی لێ بەدوور بگریت:

 

-لە بەرکردنی جلوبەرگی وروژێنەر بۆ ئەوەی هەست بزوێن دەربکەویت، شتێکە کە مۆدی نەماوە و خۆتی لێ بەدوور بگرە.

 

-لە پێکردنی پێلاوی بن بەرز بە بەردەوامی و بۆ هەموو شتێک یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی کە مۆدی نەماوە.

 

-مۆدی ئەوەش نەماوە کە جانتا و پێڵاو و ئێکسسوارەکانت لە یەک ڕەنگ بێت.

 

-تا دەتوانیت لە ئاڵوتن دوربکەوەرەوە چونکە مۆدی نییە، زیاتر خشڵی کوالێتی بەرز بەکار بهێنە.

-لە بەرکردنی پانۆڵی کەمەر نزم یەکێکی دیکەیە لەو شتانەی مۆدی نەماوە.

 

-کابۆی نقێمی کریستاڵی ئەو ستایلەیە کە دەبێت دەستبەرداری ببیت.

-زیاد لە پێویست دەستکاری قژت مەکە و سروشتی دەربکەوە.

 

-ئێستا نینۆکی درێژیش خەریکە مۆدی نامێنێت.

 

-سنگی گەورەی سلیکۆنی و لێوی مراوی و بەکارهێنانی تەشتێک ماکیاژ مۆدی نەماوە، سروشتی دەربکەوە.