سەردێر

بۆچی سەماکەرانی بالێ جەستەیان بۆ وا ڕێک و جوانە؟ سستمی خواردنیان بخوێنەرەوە

سەماکەری بالێ بەوە ناسراوە کە خاوەنی جەستەیەکی تەواو ڕەشیق و جوانە، بەڵام ئەو لە خۆوە نییە و ئەوان نهێنی خۆیان هەیە لە خواردندا،  JASMINE GARNSWORTHY کچە یاریزانێکی پرۆفیشناڵی بالێیە و نهێنی نانخواردنی ئاشکرا دەکات:

 

-خواردنەوەکانت ڕوون بکەرەوە، بۆنمونە ئاوی زۆر یان پارچەیەک سەهۆڵ بکەرە ئەو شەربەت یان شیرە ساردەی دەیخۆیتەوە.

-ئەو خواردنانەی زۆر حەزت پێیەتی مەیخە لیستی رەشەوە، کەم کەم بیخۆ و زیاتر زەڵاتەی لەگەڵدا بخۆ.

-لە کاتی نانخواردندا ئاو مەخۆرەوە، بەڵکوو ٣٠ خولەک پاش نانخواردن ئاو بخۆرەوە.

 

 

-ئەو خواردنانەی حەزت لێیەتی و پڕۆتینی زۆرە بۆ نیوە کەم بکەرەوە.

 

-میوە ڕیشاڵیەکان زۆر بخۆ کە وزەی باشت پیدەدات.

-ئەو خواردنانەی پرۆتینی زۆرە تێکەڵ مەکە و بە جیاجیا بیخۆ، بۆنمونە گۆشت و هێلکە و شیرەمەنیەکان و ماسی

-لە خواردنی مایۆنیز دوربکەوەرەوە و دەتوانیت زەیتی زەیتون بکەیت بە زەڵاتەکەتدا.

-هەفتەی جارێک بەڕۆژوو بە، یان گەر بەڕۆژوو نابیت هەفتەی جارێک تەنها ئەمە بخۆ:

نانی بەیانی: ١ پەرداخ شەربەتی تەماتە

نانی نیوەڕۆ: ١ پەرداخ شەربەتی تەماتە و ٢ پارچە نانی جۆ

نانی ئێوارە: ١ پەرداخ شەربەتی تەماتە

 

-خاوەنی بیرکردنەوەیەکی گەشبینانە بەو دڵنیابە لەوەی کە دەتوانیت ببیتە خاوەنی جەستەیەکی جوان و ڕێک.

 

-ئەمەش JASMINE GARNSWORTHY کە ئەم کارانە پەیڕەو دەکات، ببینە جەستەی چەند جوانە: