سەردێر

9 زانیاری له‌ باو پاپیرانمانه‌وه‌ كه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان چه‌ند زیره‌ك بوون

له‌ ساڵی 1910 كۆمپانیای Gallaher  كتێبێكی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ناوی (چۆن ئه‌نجامی ده‌ده‌یت) كه‌ زانیاری زۆر سه‌رنج ڵااكێشی تێدایه‌و بۆ ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستاش ده‌بێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌ شێكه‌ له‌و زانیاریانه‌:

 

-بۆ بوژانه‌وه‌ی گوڵی سیسبوو، كه‌مێك بیكه‌ره‌ ئاوی شله‌تێنه‌وه‌ تا ده‌گه‌شێته‌وه‌، دواتر قه‌ده‌ وشكبوه‌كانی ببڕه‌ بیكه‌ره‌وه‌ ئاوی سارد.

 

-بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی بتڵ پاك بكه‌یته‌وه‌، ئاو له‌گه‌ل كه‌مێك خۆڵ تێكه‌ڵ بكه‌و ڕای بوه‌شێنه‌.

– بۆ ئه‌وه‌ی حبر له‌ ده‌سر یان جلوبه‌رگ بكه‌یته‌وه‌، بۆ چه‌ند خوله‌كێك بیكه‌ره‌ شیره‌وه‌.

-بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ناو جێگه‌كه‌ت شێی هه‌یه‌ یاخود نا، ئاوێنه‌یه‌ك بكه‌ره‌ ژێر جێگه‌كه‌ت و گه‌ر هه‌ڵمی پێوه‌ بوو ئه‌وه‌ باشتره‌ تێیدا نه‌خه‌ویت.

-بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ی شكاو بكولێنیت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌رت ببێت، كه‌مێك سركه‌ بكه‌ره‌ ئاوه‌كه‌وه‌.

-گۆزه‌ و سوره‌حی شوشه‌ به‌ ده‌سكه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌گه‌ره‌و كه‌مێك به‌شی سه‌ره‌وه‌شی بگره‌.

 

-بۆ ئه‌وه‌ی دوو په‌رداخی شووشه‌ له‌ یه‌ك جیابكه‌یته‌وه‌، په‌رداخی خواره‌وه‌ بكه‌ره‌ ئاوی گه‌رمه‌وه‌و په‌رداخی سه‌ریشه‌وه‌ ئاوی ساردی تێبكه‌.

-بۆ هه‌ڵكردنی شقارته‌ به‌ كاتی ڕه‌شه‌با، كه‌مێك قه‌ده‌كه‌ی بكرێنه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌كه‌دایه‌ تا هه‌مووی ئاگر بیگرێت.

 

-بۆ هیشتنه‌وه‌ی هێلكه‌ به‌بێ تێكچون بۆ ماوه‌ی زۆر له‌ نوێو خوێدا هه‌ڵی بگره‌.