سەردێر

٩ هۆکاری سەرەکی بۆئەوەی بەرگە نەگریت و داوای تەڵاق بکەیت، پێویستە زوو چارەسەری بکەیت

توێژەرانی دەرونی کۆمەڵیک خاڵی گرنگیان دیاری کردووە کە هۆکارن بۆ تەڵاق و لێک دورکەوتنەوەی هاوسەرەکان، هەر بۆیە گرنگە کە خۆتی لێبپارێزیت و ئەنجامی نەدەیت:

 

 

-دەبێت هاوسەرەکەت لە پلەی یەکەمدا دابنێیت پاشان منداڵەکان و هەڵەیەکی گەورەیە گەر بەهۆی منداڵەوە ئەو پشتگوێ بخەیت.

-ڕێزگرتن: هەرچەندە ناکۆکیەکانتان زۆر بێت نابیت بگاتە ئەوەی جنێو بەیەک بدەن و رێز لە نێوانتان نەمێنێت.

 

-بە هیچ جۆرێک لە هیچ شتێکدا هاوسەرەکەت بەراورد مەکە بە کەسانی دیکە، بەتایبەت لە جەستە و سێکس و ئەو بابەتانەدا.

-بەردەوام گرنگی بەجەستەی خۆت بدە و بە جوانی بمێنەرەوە بەتایبەت بۆ هاوسەرەکەت و خۆت ئیهمال مەکە

-لێبوردەبە و شت لە دڵ مەگرە بەرامبەر هاوسەرەکەت

 

-زۆر جار بێزاردەبیت لە هاوسەرەکەت و حەزدەکەیت بیگۆڕیت، ئەوەش هەڵەیەکی گەورەیە، هەوڵبدە لە جیاتی ئەوە حەزەکانی خۆت بهێڵیتەوە نەک ئەوەی کە ئەو بگۆڕیت.

-هەستەکانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکە و بە جیابونەوە و ئەو جۆرە شتانە هەڕەشە لەیەک مەکەن.

 

-بەهیچ جۆرێک لای کەسانی دیکە زەمی هاوسەرەکەت مەکە و بەخراپ باسی مەکە.

 

-بزانە هاسەرەکەت حەزی بەکام زمانەیە و بەچی دڵی خۆش دەبێت ئەو کارە ئەنجام بدە.