سەردێر

چۆن ده‌زانیت كه‌ ئایا لوتت پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ یاخود نا؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە!

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانیت ئایا لوتت له‌گه‌ل ڕوخسارت گونجاوه‌ ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت.

په‌نجه‌ی شایه‌تمانت بنێ به‌ چه‌ناگه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ستان بخه‌یته‌ سه‌ری و به‌ڕێكی دای بنێ، گه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمانت به‌ر لێو و لوتت كه‌وت له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ پێویستت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری نیه‌و شێوه‌ی لوتت له‌گه‌ڵ ڕوخسارت گونجاوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامێكی 100% نادات به‌ ده‌سته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك پزیشكی جوانكاری ئه‌مریكی مارك هوڵمز ئاماژه‌ی پێداوه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر زانیاریه‌كه‌ ڕاستی تێدایه‌.