سەردێر

چۆن چاره‌سه‌ری لاوازی و که‌می کێشی خۆت دەکەیت؟

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ ئەوەی چاره‌سه‌ری لاوازی و که‌می کێشی خۆت بکەیت:

 

بەڵام دەبیت لەبیرت بێت کە زیاد بوونی کێش گرنگه‌ ؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه‌ گرنگتره، چونکە ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ مرۆڤه‌کان کێشه‌ی لاوازی و که‌می کێشی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام دوای چاره‌سه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن : زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ندێک ده‌رمان به‌کارئه‌هێنن وکێشیان زیاد ئه‌کات ؛ دوای وازهێنان دووباره‌ کێشیان داده‌به‌زێته‌وه‌

 

هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری که‌می کێش :

-دیاری کردنی کێشی نموونه‌یی به‌ گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.

-ئه‌نجام دانی فه‌حسی پێکهاتووی له‌ش ( BMA ) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولکه‌ و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له‌ جه‌سته‌دا.

-وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌که‌ و نیشانه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.

-فه‌حسکردنی ئه‌و که‌سه‌ له‌ لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیکارانه‌ی پێوێستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراکی گونجاو.

-ئه‌نجام دانی شیکاری تاقیگه‌ و تیشک و سۆنار و هه‌ناوبینین به‌ گوێره‌ی پێویست.

-چاره‌سه‌ری هۆکاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت.

-به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ته‌واوکه‌ره‌ خۆراکی و ڤیتامینه‌کان به‌ تایبه‌ت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زینک بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به‌ گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له‌ ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاو.

 

زیاد بوونی کێش گرنگه‌ ؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه‌ گرنگتره‌ :

-پێویسته‌ ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و دیارکراو به‌کار بێت به‌ڵام ڕێنمیایه‌کان هه‌میشه‌یین۰

-ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتهای ڕێگه‌ پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن به‌ڵکو گرنگه‌ به‌ ته‌دریج که‌م بکرێنه‌وه‌.

-هیچ ده‌رمانێک نیه‌ به‌ گه‌ره‌نتی ( % ۱۰۰ ) کێش زیاد بکات له‌ زانستی پزیشکی دا.

-ئه‌م ڕێنمیانه‌ زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له‌ کێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست :

-زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ؛ شه‌وان پێویسته‌ پێش سه‌عات ده‌ و نیو بخه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان.

-له‌ پێش نان خواردن به‌ نیو سه‌عات و کاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان و دۆ مه‌خۆره‌وه‌.

-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر.

-نه‌خواردنی ترش ، لیمۆندۆزی ، ترشیات ، بیبه‌ری توند ، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ.

-رِۆژانه‌ ۸ په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان به‌ڵام نیو سه‌عات دوای ژه‌مه‌کان پێویسته‌ ئاو بخورێته‌وه‌.

-ڕۆژانه‌ سێ جار یان زیاتر میوه‌ی هه‌مه‌جۆر بخۆ؛ میوه‌ی خۆماڵی و وشکراو باشتره‌.

-خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ڕێگه‌ پێ دراوه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان.

– پێویسته‌ چا و قاوه‌ که‌م بخورێته‌وه‌ و لانی که‌م یه‌ک سه‌عات پاش ژه‌مه‌کان بخورێته‌وه‌.

– ئه‌و که‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه‌ پێویسته‌ بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن و به‌ هێواشی و به‌ ته‌دریج که‌م بکرێته‌وه‌.

-ڕۆژانه‌ یه‌ک سه‌عات یان زیاتر بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.

 

ئامادەکردنی: دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی