سەردێر

قژت بژبووە و ماندووە؟ بە جێڵی تۆوی کەتان چارەسەری بکە

ڕۆژێکی خراپت هەیە و قژت بژبووە و ماندووە؟ بە جێڵی تۆوی کەتان بە ئاسانی چارەسەری بکە:

جێڵی تۆوی کەتان بهێنە و  بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەئاودا بیکوڵێنە، دواتر قژت بشۆ و پاشان جێڵەکە بدە لە مێخی سەرت و جوان بیشێلە و بڵاوی بکەرەوە، با ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە.

تۆی کەتان بەهۆی بوونی ماددەی کارۆتین تێیدا وەک خۆراک وایە بۆ قژ و بەهۆی بوونی کانزا و پڕۆتینەکان ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، هاوکات ئەو کانزایەی لە تۆوی کەتاندا هەیە یارمەتیدەرە لە درێژبوونی قژ و  بەهۆی بوونی ڤیتامین سی تێیدا چارەسەری کڕێشی قژ دەکات و قژەکەت بەهێز و گەشاوە دەبێتەوە.