سەردێر

چەند ڕێنماییەکی گرنگ لە شارەزاکانەوە، بۆ ئەوەی هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە!

هەریەک لە ئێمە کاتێک سینگڵە لە هەوڵی ئەوەدایە کەسێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەڵام بۆئەوەی هەڵەنەکەیت و باشترین کەس بدۆزیتەوە، گرنگە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەیت:

 

– بەر لە هەموو شت دەبیت بە نوسراو یان لەمێشکی خۆتدا ئەو تایبەتمەندیانەت لابێت کە لە کەسی بەرامبەرتدا دەتەوێت، تا بزانیت کێ بۆ تۆ گونجاوە و لەکێ نزیک دەبیتەوە.

– دواتر ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لیستێک لە مێشکتدا دروستبکەیت و بزانیت کام لەوانەی دەتەوێت لێیان نزیک بیتەوە بە عەقڵ خۆشت دەوێت یان بە دڵ یان تەنها حەزێکی سێکسییە؟ ئەوەیان دیاری بکە کە هەم دڵت دەیەوێت و هەم عەقڵت پەسەندی دەکات و هەم هەست بزوێنیشە بۆت.

– بەڵام هەمووکات بەر لەوەی بچیتە پێشەوە لەکەسێک ئەوەت لەبەرچاوبێت کە ڕەنگە ڕەتبکرێیتەوە، بۆیە نابێت هەموو خەونەکانت بەکەسێکەوە ببەستیتەوە و کاتێک بەرامبەرەکەت پێت ڕازیی نەبوو ئاسایی وەری بگرە و بچۆرە سەر پلانی دووەمت.

 

– نابێت لە هەڵبژاردنی کەسێکدا پەیوەندیەکانی ڕابردوو کاریگەری لەسەرت هەبێت و هەر لە ڕابردودا بژیت یان بۆ ئەوەی کەپڵە کۆنەکەت لەبیربکەیت ژن بهێنیت، جگە لەوەی بەکەم ڕازی مەبە و قەدری خۆت بزانە!