سەردێر

چەند ڕێگایەک کە خانمە ئەستێرەکان بەکاری دەهێنن بۆ بەرەنگاری زیپکە، تۆش دەتوانیت چاویان لێبکەیت!

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە کە خانمە ئەستێرەکان بەکاری دەهێنن بۆ بەرەنگاری زیپکە، تۆش دەتوانیت چاویان لێبکەیت:

 

-Kendall Jenner

جگە لەوەی لە ڕێگەی کرێم و پاکوخاوێنیەوە زۆر گرنگی بە پێستی دەدات، بەڵام ناوە ناوە لێزەر دەدات لە ڕوخساری بۆ ئەوەی زیپکە و خاڵی ڕەش و پەڵەی پێوە نەبێت.

 

-Bella Thorne

بیلا ئاماژەی بەوەداوە کە هەرچەندە ئەو کرێمی گرانبەها بەکاردەهێنێت، بەڵام شۆردنی ڕوخساریشی کەمکردۆتەوە و لە جیاتی دوو جار، لە ڕۆژێکدا تەنها یەک جار ڕوخساری دەشوات کە تەنها لە شەواندایە.

 

– Emma Stone

ئیما باس لەوە دەکات کە کێشەی زیپکەی هەبووە و حەبی ڤیتامین A خواردووە، جگە لەوەی ماددەی کۆرتیزۆن بەکاردەهێنێت بۆ پێستی تا زیپکەی پێوە نەمێنێت.

 

-Cameron Diaz

 

کامیرۆن دیاز ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو پێستی خراپ بووە و زیپکەی زۆر بووە، وازی لە خواردنی خێرا هێناوە و بووە بە کەسێکی ڕووەکیش، بەوەش پێستی جوان بووە.

 

-Katy Perry

ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو کرێمی جۆری Proactiv بەکاردەهێنێت و سوودی زۆری هەبووە بۆ چارەسەری زیپکەکانی.