سەردێر

بەم شەش کارە وابکە چیدیکە لە زستاندا قاچت نەتەزێت

زۆرێك لە ئێمە بە درێژایی زستان قاچمان گەرمی نابێتەوە، هەرچەندە پێڵاوی تایبەت و گۆرەوی ئەستوریش لە پێ‌ بكەین بەڵام هەر بێ‌ سوودە، دەبێت چی بكەین؟ ئەمەش چەند خاڵێكە ئەگەر بتوانرێت جێبەجێ‌ بكرێن دەكرێت سوودیان لێ‌ ببینرێت:



-پێڵاوی زستانە لە پێ‌ بكەن

-لە كەشێكی باراناوی و ساردا، پێڵاوی سوك و تەنك سەرما و شێ‌ دەداتە ناوەوە، ئەوكات هەست دەكەیت پێكانت تەزیون، بۆیە پێڵاوی زستانە بەكاربهێنن و هەندێ‌ كات ناوكەفی ئەستوریش سوودی هەیە.

-گۆرەوی ئەستور بەكار بهێنە

-با گۆرەویەكانت تەسم نەبن، چونكە رێ‌ لە سوڕی خوێن دەگرێت لە پێیەكانتدا و ئەوكات سارد دەبنەوە، ئەگەر گۆرەوی خوری هەبێت، ئەوا زۆرباشە، ئەگەر نەبوو دوو جوتی ئاسایی بەكاربهێنن.

-ناوكەفی گەرمی بڕ

-ئەم جۆرە ناوكەفە لە چەند چینێك پێكهاتووە كە سەرما دادەبڕێت و شێ‌ هەڵدەمژێت، دەكرێت سوودی لێ‌ وەربگیرێت. یان جۆرێكی دیكە هەیە كە پێش لە پێكردنی پێڵاو گەرم دەكرێت و دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر گەرمی لە خۆیدا بهێڵێتەوە، لە ئێستاشدا ئەو جۆرە لە بازاڕدا هەیە.

-كرێمی گەرمكردن

 

-ئەو جۆرە كرێمە لە دەرمانخانەكاندا دەستدەكەوێت، سوڕی خوێن لە پێیەكاندا چالاك دەكات و تۆش هەست بەگەرمی دەكەیت و پێیەكانیشت نەرم دەبنەوە.

-خواردنە گەرمەكان

-دەكرێت خواردنە گەمەكانی وەك بیبەری تون و كاری ئەو شتانە كە سوڕی خوێن لە لەشدا چالاك دەكەن، سوودمەند بن، لە زستاناندا ئەو خواردنانەت لە بیر نەچێت.

-یاری كرد بە پەنجەكانی پێ‌

-كاتێ‌ كە دانیشتوویت یان خەریكی كارێكیت، هەوڵ بدە پەنجەكانی پێت بجوڵێنیت، تا چالاك ببن و كەمێك وزە و گەرمی سەرف بكەن. لەسەر یەك قاچ بوەستە و چەند جارێك لەسەر نوكی پێ‌ هەستەوە، ئەوكات هەست بە جوڵە و زیندوێتی پێیەكانت دەكەیتەوە.