سەردێر

گۆشتی دوو ئاژەڵ لە ئیسلامدا کە بە مرداربوویش دەتوانیت بیانخۆیت

لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا تەن ها دوو ئاژەڵ هەیە کە ڕێگەدراوە بە مردارەوەبووی گۆشتەکانیان بخورێت کە ئەو دوو ئاژەڵەش ماسی و کولەیە.

پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کە فەرمودەیەکدا دەفەرموێت”(أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ، وَدَمَانِ. فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ: فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ، وَأَمَّا الدَّمَانِ: فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ).

واتە: دوو جۆر مردارەوەبوو ،  دوو خوێنمان بۆ حەڵاڵ کراوە: بەنیسبەت دوو مردارەوە بووەکەوە: ماسی وکولەیە ،  دوو خوێنکەش : جگەر وسپڵە.

هەرچەندە کولە لە کلتوری ئێمەدا ناخورێت، بەڵام لەنێو عەرەبدا وەک چەرەس بەکاردەهێندرێت و خواستی زۆری لەسەرە.