سەردێر

٥ خواردن کە دەتوانیت وەک جێگرەوەی شەکر بەکاری بهێنیت و خراپیش نییە

شەکر بە ژەهری سپی ناودەبرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو کاریگەریە خراپانەی لەسەر تەندروستی هەیەتی، لە کۆمەڵگەی ئێمەشدا حەشری پیدەکرێت بەتایبەت لەگەڵ چا دا، بەڵام هەموو شیرینیەکیش خراپ نییە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شیرینییە کە زیانی بۆت نییەو دەتوانیت بیکەیتە جێگرەوە بۆ شەکر، بەو پێیەی کالۆریان Kcal زۆر نزمە:

 

-شەکری گوێزی هیندی، تامی خۆشە و جێگرەوەیەکی باشە بۆ شەکر و دەتوانیت لە هەموو شتێکدا لە جیاتی شەکر بەکاری بهێنیت.

-دۆشاو، پرە لە ڤیتامین B  و تامیشی شیرینە، دەتوانیت لە جیاتی شەکر سودی لێببینیت.

-خورما: جگە لە سودە تەندروستیە زۆرەکانی، دەتوانیت بیکەیتە جێگرەوە بۆ شەکر و بۆلەمەودوا لەجیاتی کڵۆ بە جاوە بیخۆیت.

-مرەبای شاتوو: شیرین و بەتامە و زیانیشی نیە و کالۆری نزمە، لە جیاتی شەکر چای پێوە بخۆ.

-مرەبای ترێ: کالۆتی نزمە و دەتوانیت بیکەیتە جێگرەوە بۆ شەکر.