سەردێر

ئایا فرەژنی لە ئایینی مەسیحیدا ڕێگەی پێدراوە؟

بەپێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە تێێدا فرەژنی ڕێگەپێدراوە و بەڕوونی مەرجەکانی دیاریکراوە، لە ئایینی مەسیحیدا ڕێبەرانی ئەو ئایینە ناکۆکن و لێکدانەوەی جیادەکەن بۆ پرسەکە، هەر بۆیە لە هەندێک ڕێبازدا ڕێگەی پێدراوە و لە هەندێک ڕێبازی دیکەدا حەرامکراوە.

لە پەیمانی کۆنی ئنجیلدا هیچ ڕێگریەک لە فرەژنی نەکراوە، تەنانەت سەدان کەسایەتی گرنگ کە لەو پەیمانەدا باسیان لێوە دەکات سەرجەمیان زیاتر لە ژنێکیان هەبووە، لەو پەیمانەدا هاتووە کە پێغەمبەر سلێمان ٧٠٠ ژنی هەبووە.

بەڵام لە پەیمانی نوێدا هەرچەندە بەڵگەیەکی ڕوون لەسەر فرە ژنی نەهاتووە، بەڵام هەندێک لە بڕگەکانی پەیمانەکە وەک ڕێگری لە فرەژنی لێدراوەتەوە، بۆنمونە لە ئەفسس ٥:٣١ دا هاتووە کە (پیاو دایک و باوکی جێدەهێڵت و پەیوەستدەبێت بە ژنەکەی خۆیەوە)، هەربۆیە زۆرێک لە پیاوانی ئاینی والێکیان داوەتەوە کە لێرەدا مەبەست لەوەیە کە تەنها یەک ژن ڕێگەپێدراوە چونکە نەوتراوە پەیوەستدەبێت بە ژنەکانی خۆیەوە، بەڵام زۆرێکی دیکە ڕەتی دەکەنەوە کە ئەو شیکاریەی هەبێت.

هەر بۆیە پرسی فرەژنی لە نێو مەسحیەتدا ناکۆکی لەسەرە، بەڵام زۆرێک لە ڕێبازەکان پەیڕەوی دەکەن و رێگایان پێداوە، تەنانەت قەشەی مارتین لووتر کینگ لە نامەیەکیدا کە بۆ قونسوڵی وڵاتی ناردووە، ئاماژەی بەوەداوە کە نەیتوانیوە ڕێگری لە قەشەی ناوچەکەی بکات زیاتر لە ژنێک بهێنێت، چونکە هیچ دژایەتیەکی تێدا نییە لەگەڵ ئنجیلدا.

 

پیاوێکی مەسیحی لە ئەمریکا بەناوی براد کە خاوەنی ٥ ژنە