سەردێر

شێوازی ڕۆشتن و ڕێکردنەکەت چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟ لێرە بیخوێنەرەوە

شێوازی ڕۆشتن و ڕێکردنەکەت چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟ لە خوارەوە بیخوێنەرەوە و جۆری خۆت بدۆزەرەوە:

 

بەڕێوبەر

-ئەو کەسانەی کە کەمێک بە خێرای بەڵام بە شانی ڕێک و سنگی بەرز و بڕوابەخۆبونەوە دەڕۆن، ئامانجێکی دیاریکراویان هەیە لە ژیانیاندا و هەوڵی بۆ دەدەن، زۆرجار وەک کەسێکی گۆشەگیر و بێ هاوڕێ دەردەکەون.

ڕاستکەرەوە
-ئەم جۆرە کەسانە بە هێواشی دەڕۆن و سەر دادەخەن و تەماشای دەوروبەر ناکەن، چونکە شەرمنن، جگە لەوەی بۆ کارەکانیان زیاتر پشت بەکەسانی دیکە دەبەستن و حەزدەکەن لە ژێر سێبەری کەسی دیکەدا کاربکەن.
سیاسەتمەدار

-بە سەری بەرز و ڕووی گەش و کراوەوە ڕێدەکەن، سنگ دەردەپەڕێنن، ئەمانە کەسانێکن کە متمانەیان بە خۆیانەو حەزیان بە فێربوونی شتی نوێ هەیە، کەسێکی کۆمەڵایەتیشن.

شڵەژاو
-ئەم کەسانە بە ناڕێک و پێکی دەڕۆن و ناوە ناوە دەوەستن و تەماشای ئەملاولا دەکەن، ئەمانە زیاتر کەسانێکی داخراون، بەڵام زیرەک و پڕ بیرۆکەن، بەڵام هەندێکجار ترسنۆک و لاواز دەردەکەون.

-ئەم کەسانە بە پۆز و بڕوابەخۆبونەوە ڕێدەکەن و قۆڵەکانیان بەرز دەکەنەوە، حەزدەکەن سەرنجی هەموان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن و وەک ئەوەی لە شانۆیەکدا بڕۆن بە ڕێگادا هەنگاو دەنێن، زۆرجار کەسانێکی واقعی نین و دنیایەکی خەیاڵیان بۆخۆیان درووستکردووە.

هەنگاوی خاو
قۆڵ لە ناو قۆڵ
دەنگدار
-هەمەکار
-ئەو کەسانەن کە کاتێک ڕێدەکەن کاروبارەکانیشیان ئەنجام دەدەن، کەسانێکی جیدی و زیرەکن و دەتوانن لە کاتێکدا زیاتر لە کارێک بکەن و چاونەترسیشن.