سەردێر

سندی بۆ سوتاندنی چەوری زۆر کاریگەرە، چۆن بەکاری دەهێنیت و سودەکانی دیکەی چییە؟

لیمۆی هیندی(Grapefruit) کە سندیشی پێدەوترێت، بە ڕەنگی سپی و سور و زەرد بەردەستە و یەکێکە لە بەسووترین میوەکان بەتایبەت بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ.

 

-بەپێی توێژینەوەیەک گەر بە بەردەوامی و بۆ ماوەی ٦ هەفتە لەسەر یەک ڕۆژانە سندیەک بخۆیت، ئەوا ٢ سانتیمەتر لە کەمەرت بچوک دەبێتەوە و کێش دادەبەزێنیت، توێژینەوەیەکی ژاپۆنی دیکەش ئەوەی سەلماندووە کە سندی بەهۆی ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ وادەکات هەست بەتێری بکەیت، جگە لەوەی سوتێنەرێکی باشی کالۆری و چەوری جەستەیە.

 

ئەمەی خوارەوە چەند سوودێکی دیکەی سندییە:

 

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C دژە ئۆکسیدە و بۆ قورگ بەسوودە و سستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

-ڕێژەی شەکر لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و هاوسەنگی دەکات.

-ڕێگرە لە درووستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەدا و دژە شێرپەنجەیە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک و سیەکان و پەنکریاس.

-هاوسەنگی بەکتریاکان لە دەمدا ڕادەگرێت و بۆ پوک زۆر بەسوودە.

 

-دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی فلافۆنۆید کە بۆ جگەر بەسوودە و رێگری دەکات لە وشکبونەوەی.