سەردێر

چەند پرسیارێک کە تا ئێستا زانست نەیتوانیوە وەڵامی بداتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکی گرنگە کە تا ئێستا زانست نەیتوانیوە وەڵامی بداتەوە:

 

چۆن ژیان لەسەر زەوی دەستی پێکرد؟

چەندین تیۆری زانستی هەیە کە دەیەوێت وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە، بەڵام هیچیان نەگەیشتۆتە ئەنجامێکی تەواوەتی و ڕاست و یەکلاکەرەوە.

 

-چۆن بلاسیبو placebo  کاریگەری درووستدەکات؟

-بلاسیبو بەو جۆرە دەرمانە وەهمیە دەوترێت کە دەدرێت بە نەخۆش و پێی دەڵێن ئەمە  چارەی دەردت دەکات، لەکاتێکدا ئەو دەرمانە هیچ سوودی نییە، بەڵام کاریەگری باش لەسەر نەخۆشەکە جێدەهێڵێت چونکە خۆی باوەڕی پێیەتی، تا ئێستا چۆنیەتی کارکردنی ئەم هاوکێشەیە ڕوون نییە

 

-گەشتی ئاژەڵەکان چۆن ڕێکخراوە؟

10 Questions Scientists Don’t Have Answers To

-ئەمەی دەیبینن کۆچی باڵندەیەکە لە ئەوروپاوە بۆ ئەفریقا، زانست دەزانێت کە ئاژەڵەکان بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە کۆچ دەکەن، بەڵام چۆن نەخشەی داهاتویان دیاری دەکەن و چۆن ڕێگاکە هەڵدەبژێرن، تا ئیستا بە ڕوونی دیار نییە.

 

-ئایا خێو دەبیندرێت؟

10 Questions Scientists Don’t Have Answers To

-زۆر کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خێویان بینیوە، لەکاتێکدا تا ئێستا بە زانستی نەسەلمێندراوە، جگە لەوەی جیهانی ڕوح لای زانست زۆر کەمی لەبارەوە دەزاندرێت.

 

 

 پێش تەقینەوە گەورەکە چی بووە؟

-تا ئێستا شتێک نییە لە زانستدا بەناوی قۆناغی (پێش تەقینەوە گەورەکە) کە دەستپێکی درووستبونی گەردوونە، چونکە زانست هیچی لەبارەوە نازانێت.