سەردێر

کەمێک لەم پێکهاتانە بکە شامپۆکەتەوە پاشان بەکاری بهێنە، قژت بەهێز و درێژ دەکات

پێكهاته‌ سروشتیه‌كان بۆ قژمان زۆر گرنگن، ڕه‌نگه‌ بڵێیت بۆچی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی شامپۆ خۆیان ئه‌م پێكهاتانه‌ی تێناكه‌ن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ ساده‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ تۆ خۆت ئه‌نجامی بده‌.

به‌ر له‌ هه‌موو شت گرنگه‌ كه‌ شامپۆیه‌ك بكڕیت كه‌ به‌ ماده‌ی سروشتی دروستكرابێت، دواتر  10 دڵۆپ له‌ ڕۆنی رۆزمیری (خواردنه‌ كێویی) له‌گه‌ڵ 10 دڵۆپ له‌ ڕۆنی لیمۆ بكه‌ره‌ ناو شامپۆكه‌ته‌وه‌و 2 حه‌بی ڤیتامین E بكه‌ره‌ ناو شامپۆكه‌و جوان ڕایوه‌شێنه‌.

پاشان ڕۆژ ناڕۆژێك قژت به‌و شامپیه‌ بشۆ و له‌ كاتی شۆردنه‌كه‌دا لێگه‌ڕێ با 10 خوله‌ك به‌ قژته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، ئیدی پاش ئه‌وه‌ به‌ یه‌كجاری مالئاوی له‌ قژ هه‌ڵوه‌رین بكه‌ و گاڵتت به‌و قسانه‌ بێت كه‌ باسی قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌كات.