سەردێر

چەند خواردنێک کە ساختە و فرت و فێڵی زۆر تێدا دەکرێت و پێویستە وریا بیت

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە ساختە و فرت و فێڵی زۆر تێدا دەکرێت و پێویستە وریا بیت:

 

-هێلکە

-بەپێی ڕاپۆڕتێکی وەزارەتی تەندرووستی چین، لەو وڵاتە هێلکەی ساختە درووستدەکرێت و دەنێردرێت بۆ وڵاتانی جیهان کە لە ماددەی جۆراوجۆر درووستدەکرێت و زیانی تەندرووستی زۆرە.

 

-شەعریە

-لە ساڵی ٢٠١٠ ئاشکرا کرا کە زۆرجار پلاستیک لە درووستکردنی شەعرەیەدا بەکار هاتووە، بۆیە پێویستە لە کاتی کڕینیدا مارکەی باوەڕپێکڕاو بکڕیت.

 

-سێو

 

-سێو زۆرجار لە کارگەکاندا دەرمانی گەورەکردن و مۆمی پارێزەری لێدەدرێت کە ڕەنگی جوان دەکات و ڕەونەقی پێدەدات، بەڵام تامی نییە و زیانیشی هەیە.

 

-ماسی

 

-ئەو ماسیانەی لە حەوزەکان گەورە دەکرێن و خواردنی خراپیان پێدەدرێت، گۆشتەکەشیان زیانی زۆری دەبێت و پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت.

 

-گۆشت

زۆرجار گۆشتی ناو هەمبەرگر  و هاوشێوەکانی زیاتر تام و دەرمان و باقلەمەنییە و لەگەڵ گۆشتدا تێکەڵ دەکرێت و هەمان تامی هەیە، بەڵام گۆشت نییە و ساختەیە!