سەردێر

٧ خواردن لە کاتی قەبزیدا دەتوانیت پەنای بۆ ببەیت

ناڕەحەتی و ئازار لە کاتی کردنی پیساییدا پێی دەوترێت قەبزی، ئەو کەسانەی کەسانەی تووشی قەبزی دەبن لە هەفتەیەکدا کەمتر لە سێ جار پیسایی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری سک و سەرئێشە. ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەریکی سروشتین بۆ چارەسەرکردنی قەبزی:

-ئەلۆڤێرا: لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی باش ئاو لە ئەلۆڤێرادا هەیە بۆیە چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی.

-سێو:سێو فایبەری تێدایە کە گرنگە بۆ زوو هەرسکردنی خۆراک و نەرمکردنی پیسایی و هەروەها پێکتینی تێدایە هانی جوڵەی پیساییەکە دەدات.

-هەرمێ:لە ناو هەرمێدا بڕێکی زۆر فایبەر و ماددەی سۆربیتاڵی تێدایە کە جوڵەی پیسایی ئاسان دەکات لە ناو ڕیخۆڵەدا.

 

-هەنجیر:خواردنی هەنجیری وشک یان فرێش ڕێگری دەکات لە قەبزی.

-بامێ:بامێ بەهۆی ئەو ماددە لینجەی کە لە ناویدا هەیە یارمەتی ئاسان ڕۆشتنی پیسایی دەدات لە ریخۆڵەکان ودەرچەی کۆمدا.

 

– هەڵوژەی وشک: خواردنی ٦ بۆ ٧ دەنکە هەڵوژە لە ڕۆژێکدا چارەسەرێکی دیکەی قەبزییە.

 

– کەتان: خواردنێکی ڕیشاڵییە و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری قەبزی و لەسەرەوەی لیستەکەدا دێت.