سەردێر

چەند خویەکی خراپ کە واتلێدەکات ببیتە کەسێکی بێ بەخت!

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکی خراپە کە واتلێدەکات ببیتە کەسێکی بێ بەخت:

 

-باوەڕت بە کەوتن نییە!

شتێکی ئاساییە کە لە ژیاندا هەندێکجار شکستبهێنیت و بکەویت، بەڵام هەندێک کەس باوەڕی بە کەوتن نییە و کاتێک لە شتێکدا شکستدەهێنیت بێهیوا دەبێت و ناتوانێت هەڵبستێتەوە.

 

-دەتەوێت لای هەموان باش بیت

ئەمەش کارێکی ناواقعییە و ناتوانیت دڵی هەموان ڕازی بکەیت و لەو پێناوەدا خۆت زیان دەکەیت

 

ناتوانیت بڵێیت “نەخێر”

کاتێک توانای “نەخێر”ت نییە، ناچاریت دڵی هەموان ڕازی بکەیت و ئەمەش وادەکات هەمیشە خۆت ببیتە قوربانی

 

باوەڕت بە نادادپەروەری ژیان هەیە، بەڵام بۆخۆت نا!

کاتێک کەسێک ناخۆشیەکی بەسەردێت ئامۆژگاری دەکەیت کە گوێی نەداتێ و ژیان هەر وا ناداتپەروەرانەیە، بەڵام کە بەسەر خۆتدا دێت ئەوانە لەبیردەکەیت.

 

دەتەوێت هەر بە یەک شێوە پێش بکەویت!

ژیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام تۆ هیچکات ناتەوێت خۆت بەرەوپێش ببەیت و هەر بەو جۆرەی کەهەیە دەتەوێت پێشیش بکەویت

 

ماچ ناکەیت!

بوونی پەیوەندیەکی باشی سۆزداری وادەکات هەست بە ئاسوودەی بکەیت و لە ژیاندا دڵخۆش بیت