سەردێر

چەند وەرزشێک کە بۆ چالاککردنی جگەرت زۆر بەسوودە و پێویستە ئەنجامی بدەیت

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە بۆ چالاککردنی جگەرت زۆر بەسوودە و پێویستە ئەنجامی بدەیت:

 

-بچۆرە سەر پشت و دواتر لە سەرتەوە قاچت بەرە بۆ دواوە، یەک خولەک بەو جۆرە بوەستە و دواتر بە هێواشی قاچیت بگەڕێنەرەوە

-بە چیچکانەوە  دابنیشە و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ کەمەرت بجوڵێنە، لە هەر جوڵەیەک ٥ چرکە بوەستە و ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

-ئەمجارە لەسەر پشت ڕابکشێ و قاچت بخەرە سەر قاچ و دەستت بۆ سەر پشتی سەرت، دواتر بە پەستانی ورگت هەڵبستەرەوە و ٥ چرکە بوەستە و دواتر پاڵبکەوەرەوە، ٢٠ جار بۆ هەر لایەک.

-بە پێوە بوەستە و کەمێک قاچت بکەرەوە و قۆڵەکانت بکەرەوە، دواتر قۆڵت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە، ٥٠ جار

 

-بکەوە سەر لاو و بۆ ماوەیەک ناوچەی گورچیلەت بشێلە، دواتر بچۆرە سەر لایەکەی دیکە بەهەمان شێوە.