سەردێر

چەند تاکتیکێک بۆ خەوێکی ئاسوودە کە لە کەشتیوانی ئاسمانیمان بردووە

کارمەندانی ناسا بەوپێیەی لە ئاسماندا دەبیت بخەون، کۆمەڵیک تاکتیکیان فێرکراوە تا بتوانن لە کەمترین ماوەدا باشترین خەوتنیان هەبێت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو تاکتیکانەیە کە ئەوان بەکاری دەهێنن:

– هەمیشە لە کاتێکی دیاریکراودا بخەوە و جەستەتی لەسەر ڕابهێنە

– بەر لە خەوتن وەرزشی قورس یان خواردنی قورس مەخۆ

 

– ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان بە چەند کاتژمێرێک بەر لە خەوتن لابدە

 

– ژینگەی لەبار بۆ خەوتن درووستبکە و شوێنی خەوەکەت تەنها بۆ ئەوە دابنێ  نەک کاری دیکە و ناوە ناوە هەوای ژورەکەت بگۆڕە بۆئەوەی هەوایی پاکی تێدابێت

 

زانیاری: لە نێو بنکەی بۆشایی ئاسمان، کەشتیوانە ئاسمانیەکان لە تورەکەی خەودا دەخەون و خۆیان دەبەستنەوە تا لەکاتی خەودا جەستەیان بەملاولادا نەڕوات: