سەردێر

١١ کاری زۆر گەمژانە کە لەژێر ناوی خۆشەویستدا ئەنجام دەدرێت

هەستی خۆشەویستی گەورەیە و مانای تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام زۆرجار کەسانێک لە ئاستێکی هەرزەکارانەدا خۆشەویستی دەکەن کە دواتر هەست بە زیانەکەی دەکەن، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو هەڵە گەمژانانەی بەناوی خۆشەویستیەوە دەکرێت:

 

-لە دەستدانی هەل

هەندێکجار لەپێناو خۆشەویستدا زۆر هەلی گرنگی ژیان لەدەستدەدەن، بۆنمونە ئامادەنیت پیشەیەکی گرنگ قبوڵبکەیت تا لە خۆشەویستەکەت دوور نەکەویتەوە، زۆرجار لە کۆتایدا هەردووکیان لەدەستدەدەیت.

 

-چاودێری

کاتێک دەکەویتە داوی خۆشەویستیەوە دەبیتە دەزگایەکی هەواڵگری و چاودێری لایک و کۆمێنت و هەموو شتێکی خۆشەویستەکەت دەکەیت، لەکاتێکدا بونی متمانە و هەبونی تایبەتمەندی کەسێتی زۆر گرنگە.

 

-تاتۆ

نوسینی ناوی خۆشەویستەکەت بە تاتۆ بەجۆرێک کە لانەبرێت یەکێکی دیکەیە لە هەڵە گەمژانەکان کە زۆرجار باجی قورسی هەیە.

 

-کڕینی دیاری

ئاساییە کە دیاری بۆ خۆشەویستەکەت بکڕیت، بەڵام کڕینی دیاری زۆر و گرانبەها کارێکی گەمژانەیە.

 

 

-پەیوەندی بەردەوام

نامەناردن و تەلەفوون کردن هەموو ٥ خولەک جارێک کارێکی هەڵە و بێزارکەرە.

 

 

-وێنەی ڕووت

ناردنی وێنەی ڕووت بۆ یەکدی یەکیکی دیکەیە لە هەڵە گەورەکان، کە زۆرجار بەبێ ویستی هیچلایەک کێشەی گەورەی لێکەوتۆتەوە یاخود دواتر بۆ تۆڵەسەندنەوە بەکار هاتووە.

 

-لەبیرکردنی هاوڕێکانت

وازهێنان لە هاوڕێکانت لەپێناو خۆشەویستەکدا یەکیکی دیکەیە لە هەڵە گەمژانەکان.

 

 

-پاسۆڕد

دانانی پاسۆڕدی هاوبەش بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکیکی دیکەیە لە هەڵە نەفامانەکان، چونکە متمانە ناهێڵێت لە پەیوەندیدا.

 

 

-خۆگونجاندن لەگەڵ هەموو حەزەکانی خۆشەویستەکەت

ئەمەش یەکیکی دیکەیە لە هەڵەکان کە تێیدا کەسیاتی خۆت وندەکەیت.

 

 

-نەخەوتن

کەمبونەوەی خەوت بەهۆی قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیانی تەندروستی هەیە.

 

 

-لەدەستدانی ڕێز

قبوڵکردنی هەموو شتێک لە خۆشەویستەکەت لەپێناو لەدەستنەدانی وادەکات کە ڕێزی خۆت لەدەست بدەیت.