سەردێر

بۆچی کارێکی باش ناکەیت گەر لە شەواندا قژت بشۆیت؟ ئەم سێ زیانەی بۆت هەیە!

كاتێك له‌ شه‌واندا قژت ده‌شۆیت هێشتا به‌ باشی وشك نه‌بۆته‌وه‌ كاتێك ده‌چیته‌ نێو جێگه‌وه‌، چونه‌ جێگه‌ش به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

 

-سه‌رئێشه‌

-له‌ كاتی خه‌وتندا پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ داده‌به‌زێت، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمای سه‌ر هه‌ر به‌رزه‌، به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه‌و ته‌ڕی قژته‌وه‌ واده‌كات خوێنی زیاتر بچێت بۆ سه‌رت و توشی سه‌رئێشه‌ت بكات.

 

-میكرۆبی زیاتر

-سه‌ر جێگه‌و سه‌رین میكرۆب و به‌كتریای و خانه‌ی مردووی زۆری تێدایه‌، كاتێك قژی ته‌ڕی ده‌خه‌یته‌ سه‌ر كه‌شێكی شێداری له‌ باریان بۆ دروستده‌كات، كه‌ واده‌كات له‌ قژتدا گه‌شه‌ بكه‌ن.

 

-ڕوتانه‌وه‌

-قژی ته‌ڕ هه‌ستیارتره‌و له‌ كاتی خه‌وتندا زیاتر هه‌ڵده‌وه‌رێت.