سەردێر

گەر ڕۆژانە کۆلا بخۆیت، چاوەڕوانی ئەم ٨ دەرئەنجامە خراپە بکە

ڕەنگە پێشتر زۆرت لەسەر زیانەکانی بیبسی و کۆکا کۆلا بیستبێت، بەڵام لێرەدا دیارترین ئەو زیانانە باس دەکەین کە توشتدەبێت گەر بەردەوامبیت لەسەر خواردنی کۆلا و بیبسی بە شێوەیەکی ڕۆژانە:

 

-بەهۆی ترشەڵۆکی نێو کۆلاوە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینی جەستەت لەدەستدەدەیت و توشی کەمی ڤیتامین دەبیت.

-ترشەڵۆکی نێو کۆلا زیانێکی زۆر بە ددانت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆربونی.

 

-قەلەقی و کەمخەوی دوو کێشەی تەندروستی دیکەن کە لەکاتی خواردنی کۆلادا ڕوبەڕوت دەبێتەوە.

-خواردنی کۆلا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ قەلەوی.

 

-بەهۆی کۆلاو بیبسیەوە پیستت زوو پیردەبێت و توشی چەندین کێشەی دیکەت دەکات لە پێستدا.

-بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکرەوە ئەگەری توشبونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خوێن زۆر زیاد دەبێت.

 

-کۆکا کۆلا کاریگەری لەسەر لاوازی ماسولکەکان هەیە و بەوەش ئەگەری توشبونت بە شێرپەنجە و بەتایبەت شێرپەنجەی ئیسک زیاد دەکات.

 

-بەشێوەیەکی گشتی کۆلا و خواردنەوە غازیەکان بۆ گورچیلە خراپن گەر ڕۆژانە بیخۆیت گورچیلە لاواز دەکات.