سەردێر

چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرا بۆ چارەسەری خوروی قاچ

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرایە بۆ چارەسەری خوروی قاچ کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سیر چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کێشەیە و دەتوانیت بە دوو جۆر بەکاری بهێنیت، ٣-٤ قاش بکەیتە ئاوێکی گەرمەوە و قاچی تێبکەیت، یاخود قاشێک سیر بە باندج لە قاچت بپێچیت.

-٢ بۆ ٣ کەوچک سۆدەی نان بکەرە ئاوەی گەرمەوە و بۆ ماوەیەک قاچت بکەرە ناو ئاوەکەوە.

 

-دەتوانیت (خەردەل)یش بکەیتە دەفرێک ئاوی گەرمەوە و قاچی تێبکە

-خوێش هەمان کاریگەری هەیە و دەتوانیت خوێ بکەیتە ناو ئاوەکەوە و بۆ چارەکێک قاچتی تێدا بهێڵیتەوە.

-زەیتی داری چا یەکێکە لە شێوازە باشەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و دەتوانیت قاچتی پێ چەور بکەیت

-ماست دژە هەوکردنەوە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوەی خوروی قاچی پێوە نەهێڵیت، دەتوانیت ماستەکە بدەیت لە قاچت و تا پێوەی وشک دەبێتەوە پێوەی بە جێ بهێڵیت.