سەردێر

چەند وەرزشێک کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت:

 

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بەشێوەی پایدەرلێدان قاچەکانت بجوڵێنە، دەستت بخەرە پشتی سەرت و ئەویش هەر جارە و بۆ لایەک بەرە (ڕاست و چەپ)، ٣٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

-ئەمجارە قاچەکانت ڕابگرە و دەستت بخەرە پشتی سەرت و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

-پاشان قاچت کۆبکەرەوە و جێگیری بکە و دواتر ڕابکشێ و بە پەستانی سکت هەڵبستەرەوە و ڕابکشێرەوە، ٣٠ جار

-دواجار بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و قاچی ڕاست و دەستی چەپ درێژ بکە و پاشان پێچەوانەکەی، ٣٠ جار

-بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەست و سنگت خۆت ڕابگرە و ١٥ چرکە بەو جۆرە بوەستە، دواتر بنوشتێرەوە و یەکسەر هەڵبستەوە و ١٥ چرکەی دیکە بوەستە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.