سەردێر

١١ ئامۆژگاری بۆ خانمانی دووگیان تا ئەو ماوەیە بە دڵخۆشی و لەشساغیەوە تێپەڕێنن

کاتێک خانمان دووگیان دەبن زۆر گرنگە کە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە بۆ خانمان کە گەر جێبەجێی بکەیت ماوەی دووگیانی بە تەندروستی  و بەختەوەری تێدەپەڕێنیت:

 

-وەرزشی سادە و بەتایبەت ڕێکردن و مەلە و یۆگا ئەنجام بدە.

-ئاگاداری ماکیاژ و کەرەستە جوانکاریەکانت بە، تا دەتوانیت کەم بەکاری بهێنە چونکە کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی کۆرپە.

 

-سستمی خواردنت بگۆڕە و هەوڵبدە شتی تەندرووست بخۆیت، بەتایبەتی سەوزە و میوە.

 

-لە ڕێگای شێلان و مەساجەوە ئازاری ماسولکەکانت مەهێڵە.

-ڕۆژانە لانیکەم ١٠ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت تەندروست بێت.

-لە ١٨ تا ٢٤ هەفتەی دووگیانیدا دەتوانیت بە فڕۆکە گەشت بکەیت، بەڵام پاش ئەوە تەندروستی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە.

 

-بۆ چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی وەک دڵەکزێ و ئازار چارەسەرە سروشتیەکان بەکاربهێنە و لە چارەسەری کیمیایی دوربکەوەرەوە.

-کاتێک دوگیانیت پێستت هەستیارترە، بۆیە کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنە.

 

-لەسەر سک یان لەسەر پشت بەڕێکی مەخەوە و هەوڵبدە کەمێک بەلادا بکەویت.

 

-بۆ ئەم ماوەیە لە پێڵاوی بن بەرز دوربکەوەرەوە.

 

-متمانەت بەخۆت هەبێت و دڵنیابە لەوەی کە ئەم قۆناغە بە سەرکەوتووی وەک هەموو دایکەکانی دیکە تێدەپەڕێنیت.