سەردێر

گیراوەیەکی ناوازە بۆ ئەوەی هیچ تاڵی سپی بە قژتەوە نەهێڵیت!

دەرکەوتنی تاڵی سپی لەناو قژدا، دیردەیەکی سروشتیە کە ڵەگەڵ بەرەوپێشچونی تەمەن یاخود هەندێک کات بەهۆی نەخۆشیەکی بۆماوەی یاخود ناجێگیری باری دەرونی، لەناو قژدا دروست دەبێت کە وا دەکات پیر دەربکەوین.

بەڵام ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی سرووشتی بەهێزە بۆ ڕێگری و چارەسەری تاڵە سپیەکان:

ئامادەکردن :
– رۆنی گوێزی هندی سروشتی( ڕێژەکەی بەپێ پڕی و درێژی قژت دابنێ).
– ٣ کەوچک چا ئاوی لیمۆی سروشتی

هەردو پێکهاتەکە بە باشی تێکەڵ بکە تاوەکو تێکەڵەیەکی سرووشتیت دەست دەکەوێت، گیراوەکە لە هەمو قژت بدە و پێستی سەرتی پێ مەساج بکە ، بۆماوەی ١ کاتژمێر بەجێی بهێلە و دواتر بە شامپۆ بیشۆ ، بۆ دەستکەوتنی باشترین ئەنجام هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە .