سەردێر

بەم پێکهاتە سروشتییە ژیان بۆ نینۆکەکانت بگەڕێنەرەوە

زۆرێک لە خانمان بەهۆی کەمی ڤیتامین و ماددە خۆراکییە پێویستەکان یاخود نەخۆشی ناجێگیری هۆڕمۆن، نیۆکێکی لاواز و تەنکیان دەبێت کە دەبێتە هۆی زوو شکان و گەشە نەکردنیان، بۆ دورکەوتنەوە لە چارەسەرە کیمیاییەکان دەتوانیت ئەم پێکهاتە سروشتییەی خوارەوە بەکار بهێنیت بۆ چارەسەر کردن و وەرگرتنی ماددە خۆراکیە پیویستەکان.

ئامادەکردن:

– نیو کوپ شەربەتی پرتەقاڵ ی فرێش.
– ١ پارچە سیر ی هاڕاو.
-١/٤ ی کوپێک زەیتی زەیتون.

شەربەتی پرتەقاڵ و سیرە هاراوەکە تێکەڵ بکە و بۆماوەی ١٥ خولەک نینۆکت لە گیراوەکەدا نوقم بکە، دواتر بە ئاو نینۆکەکانت بشۆ ، پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەک نینۆکت لە زەیتی زەیتونەکەدا نوقم بکە ، بۆ ئەنجامێکی باش هەفتەی ٢ جار پێکهاتەکە دوبارە بکەرەوە .