سەردێر

چەند خوویەکی شەوانە ئۆتۆماتیکی کێشت زیاد دەکات و پێت نەزانیوە

هەروەک هەموو شتەکانی دیکەش خەوتنیش ئەتەکێتی خۆی هەیە و ئەگەر دەتەوێت کێشت زیاد نەبێت ئەوا ڕێنماییانە بگرە بەر.

خواردنی شیرینی و نەستەلە و قاوەکان لە کاتی هەستان لە خەوی نیوە شەودا.

خواردنی قاوە لە کاتی نیوەشەودا پێشنیار دەکرێت ٦ کاتژمێر پێش خەوتن قاوە بخورێت تاوەکوو نەبێتە هۆکاری زیادبوونی کێشی لەش لە نیوە شەودا.

 

نەخەوتنی پێویست بەهۆکاری ئیش، گرنگە رۆژانە نزیکی 7-8 کاتژمێر بخەویت و وەک ڕوونە خەوی شەوانە زۆر بەسوودترە لە خەوی ڕۆژ.

 

کەمی ڕاهێنانی وەرزشی ئەگەر ڕۆژانە ١٠٠ کالۆری بسوتێنیت ئەوا لە هەفتەیەکدا دەکاتە ٧٠٠ کالۆری و ١٠ پاوەند لە ساڵێکدا، واتە ئەگەر ڕاهێنان نەکەیت ڕۆژانە و هەر بخەویت بەسەریدا ئەوا کێشت زۆر زیاتر دەکات.

 

بەکارهێنانی مۆبایل، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە زیادبوونی کێش چوونکە بەکارهێنانی مۆبایل و گەڕان بە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاتێکی زۆر دەبات و زۆربەی جاریش درێژە دەکێشێت بۆ چەند خولەکێک پێش خەوتن.

 

دانانی ڕەنگی جۆراوجۆ لە دەوروبەرەکەت، هەوڵبدە جێگەکەت ڕەنگی شین بێت چوونکە دەبێتە هۆکاری پشوودان بە جەستەت.