سەردێر

چەندجۆرێکی باوەش کە هەموو ژنێک ئاواتی پێدەخوازێت

باوەشکردن بەلای خانمانەوە چێژێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت و هەست بە ئارامی و دڵخۆشیەکی زۆر دەکەن، کاتێک هاوسەرەکەیان بە هەر هۆیەک بێت باوەشیان دەکات، ئەمەی خوارەوە چەند جۆرێکی باوەشە کە خانمان ئاواتی پیدەخوازن:

– باوەشی توند، هەرچەندە توندتر باوەش بە هاوسەرەکتدا بکەیت زیاتر دڵخۆشی دەکەیت.

 

– باوەشی بیرکردن، بەتایبەت کە کاتێک بۆماوەیەک لێک دورن و بە توندی یەکدی لە باوەش دەگرن.

 

– باوەشی ڕێگەنەدان بە ڕۆشتن، کاتێک ژنەکە بە توڕەیی دەیەوێت بڕاوت و هاوسەرەکەی باوەشی دەکات و ڕێگری لێدەکات.

– باوەشی دڵنیایی پێدان: لەو کاتەدایە کە ژنەکە قەلەقە یان ترسێکی هەیە و هاوسەرەکەی باوەشی دەکات و دڵنیایی پیدەدات.

– ناتوانم لە باوەشت بکەم، بەڵام تۆ هەر هی منیت: ئەم جۆرە باوەشە لەو کاتەدایە کە لە قەرەباڵغیدان و پیاوەکە ناتوانێت باوەشی هاوسەرەکەی بکات، بەڵام هەرجۆرێک بێت هەستەکەی نیشان دەدات.

– باوەشی خولانەوە: ئەم جۆرە باوەشە گەنجانەیە، کاتێک پیاوەکە ژنەکەی باوەشدەکات و ماچی دەکات و دەیخولێنێتەوە، بەڵام لای ژنان هەستێکی گرنگیێدانی گەورەیان دەداتێ.

 

– باوەش لە پشتەوە، بەتایبەت لەو کاتەدا کە ئاگایان لە خۆیان نییە یان چاوەڕوانی ئەوە ناکەن.

 

– باوەشکردن لە دوای ئەنجامدانی سەرجێیی.

 

– باوەشپێداکردن لەو کاتەدا کە پیاوەکە خەوتووە و بە بێ ئاگایی خۆی لە پشتەوە باوەشت پێدا دەکات.

– باوەشپێداکردن لەو کاتەدا کە دونیا ساردە و پیاوەکە ژنەکەی گەرم دەکاتەوە.

 

– باوەشی بەیانیان، کاتێک کەستان تاقەتتان نیە لە جێگا هەڵبستن و بە شێوازی جودا جودا یەکدی لەباوەش دەگرن.