سەردێر

گیراوەیەک بە شیر و لاڤاندار کە دژە زیپکەیە

گیراوەیەكی نوێ لەلایەن پزیشكانی جوانكارییەوە تاقیكراوەتەوە و كاریگەریەكی زۆری بۆ نەمانی زیپكە هەبووە، هەربۆیە هەموو ئەوانەی بەدەست زۆری زیبكەوە دەناڵێنن دەتوانن تاقی بكەنەوە.
سەرەتاش پێویستە دەموچاوت بە ئاوێكی شلەتێن بشۆیت و پاكی بكەیتەوە، پاشان گیراوەكە كە پێكهاتووە لە:
یەك كەوچك جەلی
كەوچكێك شیری سارد
كەمێك زەیتی گوڵی لافاندار
گیراوەكە بۆ ماوەی ٢٠ خولەك بخەرە سەر ڕوخسارت، بەڵام چاو و لوت و دەمت دامەپۆشە، پاشان گیراوەكە لە ڕوخسارت بكەرەوە و بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ، دواتر بە چاوی خۆت كاریگەرییەكان دەبینیت.